کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری كارەبای هەرێم: تائێستا 442 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

.

06:59 PM - 19/01/2021

وەزیری كارەبای هەرێم: تائێستا 442 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە
 وەزیری كارەبای هەرێم دەڵێت، ڕۆژانە 12 تا 14 سەعات كارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت‌و گرێبەستێكیان بۆ كڕینی كارەبا لەگەڵ كۆمپانیایەكی توركی كردووە.
(كەمال محەمەد ساڵح) وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان لە میانی كردنەوەی سێ پڕۆژەی كارەبا لەهەولێر بەتێچووی زیاتر لە 7 ملیۆن دۆلار رایگەیاند، پڕۆسەی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت چووەتە قۆناغی تەندەرینەوەو رەوانەی كۆمپانیاكان كراوەو لە سەرەتای مانگی داهاتوودا كار لەسەر ئۆفەرەكان دەكرێت.  
وتیشی، زیاتر لە ملیۆنێك‌و 600 هەزار هاوبەشی كارەبامان هەیە‌و تاوەكو ئێستاش 442 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە.
سەبارەت بە كڕینی كارەبا لە توركیا، (كەمال محەمەد ساڵح) رایگەیاند، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی تایبەت بە سوتەمەنی بەگەڕخستنی وێستگەكان، گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی توركی كردوە بۆ كڕینی 150 مێگاوات كارەبا چونكە هەرزانتر دەكەوێت.

gR9mKPe7ZH8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە