کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق دواین ئاماری هەناردەی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە

.

06:55 PM - 19/01/2021

عیراق دواین ئاماری هەناردەی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق دواین ئااستی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردووی بلاوكردەوەو بەراورد بە مانگی تشرینی دووەم داهاتی عیراق بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.  
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، لەمانگی رابردوودا 88 ملیۆن و 211 هەزار و 750 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، كە داهاتەكەی 4 ملیار و 235 ملیۆن و 313 هەزار دۆلار بووە، ئەوەش لەكاتێكدایە مانگی تشرینی دووەم زیاتر لە 81 ملیۆن بەرمیل هەناردەكراوەو داهاتەكەی زیاتر لە 3 ملیار و 432 ملیۆن دۆلار بووە.  
ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی كانوونی یەكەمی ڕابردوودا لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق 85 ملیۆن و 195 هەزار و 608  بەرمیل بووە و داهاتەكەی 4 ملیار و 89 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها نەوتی پارێزگای كەركوك كە لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە هەناردە كراوە 3 ملیۆن و 16 هەزار و 142 بەرمیل نەوت بووە داهاتەكەشی 146 ملیۆن و  272 هەزارو  112  دۆلار بووە.  
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەتێكڕا نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوت لەو مانگەدا 48 دۆلار بووە.  
رونیشیكردۆتەوە، كە ئەو نەوتەی لەو مانگەدا هەناردەكراوە لەلایەن 31  كۆمپانیای نێودەوڵەتی نەوتەوە باركراوە، لە رێگەی بەندەرەكانی بەسرەو خۆرعومەیەو بەندەری جیهانی  توركیاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە