کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا ساڵی رابردوو بەبڕی 25 ملیار ئۆتۆمبێلی هەناردەكردووە

.

06:49 PM - 19/01/2021

توركیا ساڵی رابردوو بەبڕی 25 ملیار ئۆتۆمبێلی هەناردەكردووە
سەندیكای پیشەسازكارانی ئۆتۆمبێل لە توركیا ئاشكرایكردووە، لە ساڵی 2020دا وڵاتەكەی بە بەهای زیاتر لە 25 ملیار و 548 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێلیان هەناردە كردووە، تەئكیدیش دەكاتەوە كەرتی ئۆتۆمبێل لە پلەی یەكەمی كۆی هەناردەكانی توركیادا بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی رابردوو توركیا ئۆتۆمبێلی هەناردەی 118 وڵاتی جیهان كردووەو رێژەی لەسەدا 37ی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەناردەكراون لە جۆری گواستنەوەی سەرنشینان بوون بەهاكەیان 9 ملیارو 533 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، فەرەنسا لە پلەی یەكەمی هاوردەكاراندا هاتووەو بە بەهای ملیارێك و 641 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێلی لە توركیا كڕیوەو دوای ئەوەیش ئیتالیا لە پلەی دووەم و ئەڵمانیا لە پلەی سێیەمدا هاتوون.
سەندیكای پیشەسازكارانی ئۆتۆمبێل لە توركیا رونیكردۆتەوە، ساڵی 2020 بە بەهای 16 ملیۆن و 362 هەزار دۆلار ئۆتۆمبێلیان هەناردەی ژاپۆن كردووەو توانیویان پارێزگاری لە پێگەی خۆیان بۆ هەناردەكردنی ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی ئەوروپادا بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە