کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستی پێش گەمارۆكان بەرز دەكەینەوە

.

06:48 PM - 19/01/2021

ئێران: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستی پێش گەمارۆكان بەرز دەكەینەوە
سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی باشووری ئێران دەڵێت، ئامادەن كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بوەستێنن و هەركاتێكیش داوایان لێبكرێت بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستی پێش گەمارۆكان بەرز دەكەنەوە.
(ئەحمەد محەمەدی) هەفتەی رابردوو ئیمزایان لەسەر چەند پلانێكی نوێكردووە بەمەبەستی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەرانسەری وڵاتدا، وەك لێدانی بیری نوێ‌ و راكێشانی هێلی بۆری گواستنەوەی نەوت.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت پلانی هەیە لەساڵی نوێی هەتاویدا هەناردەكردنی نەوت بۆ 2 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بەرز بكاتەوەو زیاتر لەسەدا 80ی نەوتی ئێران لە باشووری وڵاتەكەمان بەرهەمدێت، بۆیە بریار وایە زۆرینەی ئەو نەوتەی كە هەناردە دەكرێت لەناوچەكانی باشوور بەرهەمبهێنرێت.
پێشتریش (بێژەن زەنگەنە) وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندبوو، تاران پێویستی بە رەزامەندی هیچ لایەك نیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ بازاڕەكانی نەوتی جیهان‌و ئامانجی ئەوەیە ئاستی هەناردەكردنی نەوت و غازی سروشتی بۆ ساڵی ئایندە بگەیەنێتە 4 ملیۆن‌و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانەو لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووشدا ئەو ژمارەیە جێگیر دەكات.
ئەوەشی خستبووەڕوو، ئەگەربێت‌و گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر كەرتی وزەی وڵاتەكەمان كەمبكرێتەوە ئەوا هەناردەی نەوتی ئێران بۆ 2 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بەرز دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە