کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەركردایەتی نوێی یەكێتی گوێ لەهەموو بیروبۆچوونەكان دەگرێت

.

06:06 PM - 19/01/2021

د.میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوەكان، بەهاوڕێیەتی فەهمی بورهان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، لەشاری هەولێر سەردانی دەزگای ستانداردیان كرد.

لەدیدارێكدا لەگەڵ (مەسعود عەبدولخالق)سەرۆكی دەزگاكەو هاوكارانی دەزگاكەدا، د.میران تەئكیدیكردەوە " دەزگای ستاندارد یەكێكە لە ناوەندە گرنگەكانی توێژینەوەی ستراتیژی كە بۆ قۆناغی ئێستای هەرێمی كوردستان زۆرپێویستە، ئێمە لە سەركردایەتی نوێی یەكێتی كە بڕیارمانداوە گوێ بۆ هەموو بیروبۆچونێكی بنیادنەرانە رادێرین"، وتیشی "دەزگای ستاندارد وێڕای رەخنەكانی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبەكانی تر بەڵام هەمیشە بە گیانی بەرپرسیارانەوە توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی بە پێز پێشكەش دەكات كە حەقوایە رۆڵ و ماندوبوونیان نادیدە نەگرین، هیوادارم میدیای بەرپرسیار و ناوەندی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی زیاتر و كارامان زۆربێت بۆ  پێشخستنی پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی لە هەرێمی كوردستاندا".

WhatsApp Image 2021-01-19 at 4.06.43 PM.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-19 at 4.06.42 PM (2).jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە