کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێبوار تەها ئیدارەی ئێستای كەركوك نغرۆ بووە لە گەندەڵی

.

11:03 PM - 18/01/2021

رێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەر بە پارێزگای كەركوك لە وتەیەكدا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا داوایەكی جیاوازی لە پەرلەمان كرد سەبارەت بە دیاریكردنی بودجەی پارێزگاكان, و رایگەیاند جیاواز لە پارێزگاكانی تر وەكو هاوڵاتی و نوێنەرێكی پارێزگای كەركوك داوا دەكەم بڕە پارەی تەرخانكراو بۆ پارێزگای كەركوك رابگیرێت و پارە تەنها بۆ بەشە خزمەتگوزارییەكان تەرخان بكرێت , رێبوار تەها راشیگەیاند ئەو داوایەم بەهۆی بوونی گەندەڵی و نادادپەروەریی حكومەتی خۆجێی پارێزگاكەیە كە جیاوازی لە نێوان پێكهاتەكانی شارەكە دەكات و بەشێكی زۆری پارە تەرخانكراوەكە بەهۆی گەندەڵییەوە و بەبێ‌ بوونی چاودێری بەهەدەر دەدرێت.

UPSnTqd0w9E

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە