کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی یەكێتی لەگەڵ ژمارەیەك نوسەر و رۆشنبیری هەولێر كۆبۆوە

.

09:53 PM - 18/01/2021

دەرباز كۆسرەت كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و د.میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان و حاجی مەسیفی و فەهمی بورهان ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە نووسەران و رۆشنبیران و دەستەبژێری شاری هەولێر كۆبوونەوە، لەدیدارێكدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا و سەرنج و تێبینییەكان كرا و هەڵوێستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بەرامبەر كێشەكان و لە بەرامبەر توێژی نووسەران و رۆشنبیران خرایەڕوو , و ئاماژە بەوەدرا كە ژیانێكی شایستە و ئازادی رادەربڕین و سەروەری یاسا و دادپەروەری خاڵی هاوبەشی نێوان یەكێتی و نووسەر و رۆشنبیرانە , كە دەبێت بەبێ وچان هەمووان پشتگیر و پشتیوانی یەكتری لەسەربكەن و شكۆی نوسەران و مەردایەتی قەڵەمیان نادیدە نەگیرێت و رێزلێگیراوبن, هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا یەكێتی پشتگیری دامەزراندنی ناوەندێكی رۆشنبیری بكات لە هەولێر بۆ ئەوەی ببێتە ماڵێك بۆ نووسەران و ئاوێزەیەك بێت بۆ رەنگینتركردنی پێڕستی ئەدەبیاتی كوردی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە