کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی هاوكارو پشتیوانی نووسەران و ئەدیبانی هەولێر دەبێت

.

05:40 PM - 18/01/2021

 ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەمی 2021،  کۆسرەت کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و  میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و حاجی مەسیفی و فەهمی بورهان ئەندامانی سەركردایەتی یەكێـتی، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە نوسەران و نوخبەی شاری هەولێر کۆبوونەوە.

 لەكۆبوونەوەكەدا، بیرورا ئاڵوگۆڕكرا و گەلێک بیرۆکە و سەرنج و تەنانەت رەخنەی بنیادنەر خرانەروو، 

  هەروەها هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەرامبەر کێشەکان و هەروەها لە بەرامبەر بە توێژی نوسەران و رۆشنبیران خرایەروو، 

 لەو بارەیەوە تەئكید كرایەوە لەژیانێکی شایستە و ئازادی ڕادەربڕین و سەروەری یاسا و دادپەروەری خاڵی هاوبەشی نێوانمانە کە بەبێ وچان هەموومان پشتگیر و پشتیوانی یەکتری لەسەربکەین و شکۆی نوسەران و مەردایەتی قەڵەمیان نادیدە نەگرین و رێزلێگیراوبن.

یەكێتی دەیەوێت ئامادەگیەکی زیاتری هەبێت لە پشتیوانی  نوسەران و بەچەشنی مێژویی یەکێتی لە بواری ئەدەبیات و نوسیندا بەتایبەت بۆ نوسەرانی هەولێری پایتەخت تاوەکو بەهای فەرهەنگ و رۆشنبیریمان لەم هەلومەرجە نەخوازراوەدا بپارێزین.

هەر لەبەر ئەم راستیانەی لای سەرەوەبوو کە لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاری پشتگیری دامەزراندنی ناوەندێکی رۆشنبیری درا کە ببێتە ماڵێک بۆ نوسەران و ئاوێزەیەک بێت بۆ رەنگینتر کردنی  پێڕستی ئەدەبیاتی کوردی

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.23 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.23 PM (2).jpeg

000000.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.23 PM (3).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.23 PM.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.24 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.24 PM (2).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.24 PM.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.25 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.25 PM (2).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.25 PM.jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.26 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.26 PM (2).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.26 PM (3).jpeg

WhatsApp Image 2021-01-18 at 5.07.26 PM.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە