کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین سەوزەو میوە لە توركیاوە هاوردە دەكات

.

04:29 PM - 18/01/2021

عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین بڕی بەرهەمی سەوزە و میوە لەتوركیاوە هاوردە دەكات .
لەوبارەیەشەوە  (میلیسا توكوز) سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی سەوزە و میوەی توركیا رایگەیاند: كە عیراق یەكێكە لەو 5 وڵاتەی جیهان كە زۆرترین بەرهەمی سەوزەو میوە لە وڵاتەكەیانەوە هاوردە دەكات بە تایبەت لە 5 جۆری دیاریكراودا.
وتیشی : عیراق لەماوەی ساڵی رابردوودا زۆرترین بەرهەمی تەماتە و هەنار و پرتەقاڵ و گیلاس و لالەنگی لە توركیاوە هاوردە كردووەو ئێستاش توركیا بەشێوەیەكی سەرەكی بەرهەمەكانی خۆی لە سەوزەو میوە بۆ (5) وڵاتی روسیاو ئەڵمانیان و ئۆكرانیا و رۆمانیا و عیراق هەناردە دەكات.
ئەوەشیخستەروو  كەبەشێكی ترە هەناردەی ئەو بەرهەمانەی توركیا لەسەوزەو میوەكان بەشێوە شەربەت و بەرهەمی پیشەسازی لە قتوكراوبوون .
جێی ئاماژەیە عیراق بەشێكی زۆری پێداویستیەكانی لەبەرهەمی سەوزەو میوە لە وڵاتانی دراوسێوە هاوردە دەكات و لەماوەی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیشدا بۆ ماوەیەك ئاستی هاوردەكردنیان رادەگرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە