کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت فێڵ لە دابینكاری ئەو خزمەتگوزارییەدا دەكەن

.

04:27 PM - 18/01/2021

وەزارەتی پەیوەندیەكانی گەیاندنی عیراق ئاشكرای دەكات  كە لەپاش ئەنجامدانی گرێبەست و پێدانی مۆڵەتی كاركردنەوە زۆرێك لە كۆمپانیاكانی دابینكاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتاین و خاوەن بورجەكانی گەیاندن فێڵیان لەبەكاربەران كردووەو ئاستی دابینكردنی  ئەو خزمەتگوزارییەیان دابەزاندوە.
لەوبارەیەشەوە   (رەعد مەشهەدانی) وتەبێژی وەزارەتی گەیاندنی عیراق رایگەیاند: ئێستا دابینكاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە وڵاتدا وەك پێویست نیەو زۆرجار ئەو هێڵانە دووچاری برینی ماوە ماوە دەبنەوە و زۆجاریش خزمەتگوزاریەك هێندە بێ‌ كەڵكە كە سوودی لێ‌ نابینرێت  كە ئەوەش هۆكارەكەی خاوەن كۆمپانیا ئەهلیەكانی ئینتەرنێت و بورجە ئەهلیەكانی تایبەت بەگەیاندنی ئەو خزمەتگوزاریە لێی بەرپرسیارن.
وتیشی: ئێستا هەوڵ هەیە بۆ بەگەرخستنی نەوەی چوارەمی ئەو خزمەتگوزاریە بۆ كۆمپانیاكانی مۆبایل لەرێگەی سوود وەرگرتن لە خزمەتگوزاریە جیهانیەكانی ئەو بوارەو وەزارەتەكەشیان ئامادەیە ژێرخانی ئەو خزمەتگوزایە لە بورجی گەیاندن و ئامێری هێڵ گۆڕكێ‌ بۆ كۆمپانیاكان دابین بكات   كەهیچ فێڵیكیان تێدا نەكراوە.
وتیشی: بەبەگەرخستنی ئەو خزمەتگوزاریەی نەوەی چوارەم گرفتی پچڕانی هێڵەكانی ئینتەرنێت چارەسەردەبێت و خێرای گەیاندنی خزمەتگوزاریەكەش زیاد دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە