کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراكسیۆنی یەكێتی داوا دەكات هەرێم و ناوەند پابەندی رێككەوتنەكان بن

.

04:21 PM - 18/01/2021

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوا لەحكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەكات كە پابەندی ڕێككەوتنەكانیان بن.
لە راگەیەندراوەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتوو:  كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان گیرۆدەی دۆخێكی سەخت و دژوار و نالەبار بونەتەوە لەڕووی ئابووری و دارایی و ئیدارییەوە/ بەردەوامبوونی قەیرانی دارایی و ئابووری عیراق كاریگەری بەرچاوی لەسەر هەرێم هەبووە، هەر بۆیە بۆ چەسپاندنی شایستە دارایی و بەشە بودجەی هەرێم لە یاسای بودجە داواكارن حكومەتی هەرێم وەك دەستپێشخەرییەك بۆ بنیاتنانی بنەما و  متمانە, دەستبكرێت بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان.  هەروەها داواكارن حكومەتی هەرێم ئەو بڕە نەوتەی لە یاسای بودجەدا بۆ حكومەتی هەرێم دیاری كراوە تەسلیمی بكات لە پێناو دەستەبەركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەم مانگە و مانگەكانی تر. لەهەمان كاتیشدا داواكارن لە حكومەتی فیدڕاڵ پابەندبوونی خۆی ڕابگەیەنێت بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و شایستە داراییەكانی جوتیاران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە