کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوای كردنەوەی نووسینگەی پەرلەمان دەكریت لەگەرمیان

.

03:49 PM - 18/01/2021

داوای نووسینگەی پەرلەمان دەكریت لەگەرمیان 



ئه‌مڕۆ (18ی كانوونی دووه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له‌  وەفدێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان.

له‌ سه‌ردانه‌دا، زیاد جه‌بار پشتیوانی فراكسیۆنه‌كه‌ی بۆ دوپاتكرده‌وه‌ و ئاماده‌ییان پیشاندا بۆ هاوكاریی و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردولا له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان و زیاتر خزمه‌تكردنی گه‌رمیان.

لای خۆیه‌وه‌، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان. له‌وباره‌وه‌ پێشنیاریكرد، له‌پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و زیاتر ره‌نگدانه‌وه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان، له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێته‌وه‌.

له‌باره‌ی پێشنیاره‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان،  وەفدەكەی فراكسیونی یه‌كێتی دوپاتیانكرده‌وه‌، په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رنامه‌یدایه‌ نوسینگه‌ی په‌رله‌مان له‌ گه‌رمیان بكاته‌وه‌ و ئه‌وانیش وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە