کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار : ئاشتی و ئارامی بۆ هەمووان دابین بكرێت

.

03:41 PM - 18/01/2021

 

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١/١٨ لە کۆشکی بەغداد ئامادەبوونی محەمەد کەربولی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیکرد لە   وەفدێك کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک کەسایەتی و سەرۆک ھۆزەکانی بەغدا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی گرنگی ھۆزەکانی عێراق کرد لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی نێوان رۆڵەکانی گەل، ھەروەھا ئاماژەیکرد بە پێویستی بەهێزکردنی سەقامگیر و ئارامی بەغدا و سەلامەتی دانیشتوانەکەی.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەیکرد بەو چالاکییە گرنگانەی کە هۆزەکان ئەنجامی دەدەن لە پێناو ھێنانەدی بەرژەوەندی گشتی و رەتکردنەوەی توندوتیژی و دیاردەی چەکداری لە دەرەوەی یاسا و بەگژداچوونەوەی لێکترازان و وتاری رق و کینە کە لەلایەن ئەو لایەنانەوە دەنرێت کە خێریان بۆ عێراق ناوێت.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی بۆ  وەفدی میوان گرت لە بارەی دۆخی بەغدای پایتەخت و ناوچەکانی دەرەوەی بەغدا و ئەو کێشانەی کە رووبەڕووی دەبێتەوە، لەو بارەیەوە سەرۆک بەرھەم دووپاتیکردەوە کە گشت هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەر بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگ و کێشەکان لە پێناو فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی و خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیانی بەغدا و ئەو ناوچەیە، ھاوکات  وەفدی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد بۆ چاودێریکردن و گرنگیدانی بەردەوامی بە دۆخی ناوچەکانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە