کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لەسەر هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی مباپێ

.

01:07 PM - 18/01/2021

  یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی كیلیان مباپێ ی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان و هەوڵدەدات سود لەتێكچوونی پەیوەندی ئەو یاریزانە وەربگرێت لەگەڵ یانەكەی   سەرچاوەكانی هەواڵی فەرەنسا ئاشكرایانكردووە : مباپێ تائێستا ئامادەنییە گفتوگۆ لەسەر نوێكردنەوەی بۆندەكەی بكات  كە ماوەكەی لەساڵی دهاتوو تەواو دەبێت و لەساڵی 2017ەوە لەریزی پی ئێس جی-یە و لەو ماوەیە بەشداریی لە 146 یاری كردووە و توانیویەتی 104 گۆڵ تۆمار بكات   بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی دەكات بۆتە جێگەی گرنگیدانی زۆربەی یانە دیار و مەزنەكانی ئەوروپا   بۆیە بەرپرسانی پاریس سان جێرمان هەوڵدەدەن بۆندەكەی نوێ بكەنەوە و نایانەوێت ئەو یاریزانە لەدەست بدەن   لەدوا یاریی یانەكە پۆچیتینۆی راهێنەر لەدەقیقەی 80 مباپێ-ی لەیاریگای هێنایە دەرەوە و ئەمەش بووە نارەزانی ئەو یاریزانەو سەرەتای كێشەیەكی نوێی لەگەڵ راهێنەر   لەمبایەوە پێگەی دیڤینسا بڵاویكردۆتەوە مباپێ بەناخۆشترین رۆژەكانی تێدەپەرێت لەریزی پاریس سان جێرمان و  نازانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ پۆچیتینۆی راهێنەر بكات  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەواڵەکان

سەرەوە