کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان یاری لوتكەی لە یۆڤانتۆس بردەوە

.

01:06 PM - 18/01/2021

هەروەها لە یاری لوتكەی هەفتەی هەژدەیەمی كاڵچۆ   یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆسیپی میاتزا پێشوازی لە یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی نۆ وەرزی رابردووی سكۆدیتۆ كرد   دوای تەنها 12 دەقیقە لە دەست پێكی یارییەكە   ئارتورۆ ڤیدال توانی تۆڕی گۆڵی خانمە پیرەكە بهەژێنێت و گۆڵی پێشكەوتنی نێراتزووری تۆمار بكات   دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یۆڤی گەرانەوە كێبڕكێی یارییەكە و هەموو هەوڵێكی خۆشیان خستە كار ئەنجامەكە هاوسەنگ بكەنەوە   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و گێمی یەكەمی یارییەكەش هەر بەو تاكە گۆڵەی ڤیدال مایەوە   سەرەرای ئەوەی لە دەست پێكی گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی میوان هەوڵێكی زۆری تۆماركردنی گۆڵی یەكەم و هاوسەنگی خۆیاندا   بەڵام لە دەقیقەی 52 دا نیكۆلۆ بارێلا توانی گۆڵی دووەم ببەخشێتە ئینتەر   لە دوای ئەو گۆڵەش یارییەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی و یاریزانانی هەردوو یانەش چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان بۆ دروست بوو   بەڵام تا كۆتایی ئەنجامەكە گۆرانكاری بەسەردا نەهات و بە 2 گۆڵی بێ وەڵام بە سوودی یانەی ئینتەر میلان تەواو بوو   بەو بردنەوەیەش ئینتەر بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ریزبەندی یەهێز تر كرد و دوای ئەوە شكستەش یۆڤی بە 33 خاڵ بۆ پلەی پێنجەم دابەزی .   

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە