کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیوا ‎چەتۆ ساڵح لەشاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەری وڵاتی كەنەدا كۆبۆوە

.

09:56 PM - 17/01/2021

لیوا ‎چەتۆ ساڵح لەشاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەری وڵاتی كەنەدا كۆبۆوە

‎ئەمڕۆ2021/1/17 لیواچەتۆ ساڵح سەعید بریكاری وەزارەتی ناوخۆ  و پۆلا تاڵەبانی لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی گەرمیان و بەئامادەبونی هەریەك لە ئازاد محمد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و  و ژمارەیەكی تر لەبەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگای سلێمانی سەردانی بارەگای لیوای یەكی پاراستنی سلێمانیانكرد، هەرلەمیانەی سەردانەكەدا چاون كەوت بەژمارەیەك ئەفسەری وڵاتی كەنەدا، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ  لەو دیدارەدا لەگەڵ ئەفسەرەكانی هاوپەیمانان تاوتوێی ئەمنی ناوچەكەیانكر د هەروەها سوپاسی هێزەكانی هاوپەیمانانی كرد كە لە شەڕی دژ بەداعش هاوكار و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بونە لەهەمانكاتدا پێی ڕاگەیاندن لێرەش بەدواوە زیاتر پشتیوانی گەلی كورد و هێزە ئەمنییەكانمان بن .
‎چەتۆ ساڵح تیشكی خستەسەر مەترسییەكانی ناوچەكە و بەتایبەت ناوچە كێشە لەسەرەكان بەهۆی سەرهەڵدانەوەی گروپەچەكدارییە بەناو ئیسلامییەكان هەر لەمیانەی قسەكان مەترسی ڕاستەقینەن بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان و بۆ  هێزەكانی هاو پەیمانان بەتایبەتی.

‎ئەفسەرەكانی وڵاتی كەنەداش بەڵێنیان بە لیواچەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دا كە بەڵێنیان هەموو توانایانەوە هاوكار و پشتیوانی هێزەكانی ناو خۆی هەرێم و هێزەئەمنییەكانی ترەبن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە