کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمان كۆتایی بە گفتوگۆكانی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 هێنا

.

05:46 PM - 17/01/2021

پەرلەمان كۆتایی بە گفتوگۆكانی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 هێنا
 پەرلەمانی عیڕاق رایگەیاند، كۆتایی بە گفتوگۆكانی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 هێنراوە و تەئكیدیكردۆتەوە، كە دیاریكردنی نرخی نەوت و دراو تایبەتمەندیی حكومەتە.  
بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 گفتوگۆ لەسەر دابەشكردنی داهات لەنێوان پارێزگاكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانەو خەرجكردنی پارەی پترۆدۆلارو سەپاندنی باج بەسەر كاڵای هاوردەو دابینكردنی پارەی زیاتر بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو گرنگیدان بە ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەو چەندین تەوەری تر كراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا تەئكیدكراوەتەوە كە پرۆژە یاسای بودجە پێچەوانەی ئەوەیە لە پەڕەی سپی چاكسازیدا هاتووە و داواش لە حكومەت كراوە كە دیدگایەكی دیراسەكراوی هەبێت بۆ دابەزاندنی ئاستی بێكاری گەنجان.
بەپێی بەیاننامەكە، لیژنەی دارایی 162 داواكاری پەرلەمانتارانی بەدەستگەیشتوە سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجە و خشتەیەك بۆ وەڵامدانەوەی تێبینیەكان دانراوە و تێیدا هاتووە، كە دیاریكردنی نرخی نەوت و دراو لە پرۆژە یاسای بودجەدا تایبەتمەندیی حكومەتە، هەروەها جێبەجێكردنی پرۆژە یاساكە پێویستی بە كەمكردنەوەی قەبارەی خەرجی گشتی و چالاككردنی كەرتی تایبەت (پیشەسازی و كشتوكاڵی) هەیە و پێشنیارەكانیش سەبارەت بە پرۆژە یاساكە لەبەرچاو گیراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە