کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كشتوكاڵی عیراق: بەرهەمی گەنم و جۆ دەگاتە ئاستی خۆژێنی

.

05:38 PM - 17/01/2021

كشتوكاڵی عیراق: بەرهەمی گەنم و جۆ دەگاتە ئاستی خۆژێنی
 وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق دەڵێت، هەرچەندە ئەمساڵ نزیكەی ملیۆنێك دۆنم زەوی بۆ چاندنی دانەوێڵە كەمكراوەتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەرهەمی گەنم و جۆی وڵاتەكەمان دەگاتە ئاستی خۆژێنی.
(حەمید نایف) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ساڵی رابردوو 15 ملیۆن و 500 هەزار دۆنم روبەری زەوی لە عیراق كراوە بە دانەوێڵە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی كەمی باران بارینەوە وەزارەتی كشتوكاڵ بریاریداوە، تەنها 14 ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی بكرێت بە دانەوێڵە، واتە بەراورد بە ساڵی رابردوو ملیۆنێك دۆنم كەمیكردووە.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رونیشیكردۆتەوە، كە ئەو ملیۆن دۆنم زەویەی كەمكراوەتە دەكرێت بە چەند بەروبوومێكی تری كشتوكاڵی.
(حەمید نایف) ئاماژە بەوەشدەكات ساڵی رابردوو بەرهەمی دانەوێڵەی ناوخۆی عیراق زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن بووەو بۆ ئەمساڵیش هەرچەندە ئەو رووبەرە زەویەی كەمكردووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەرهەمی گەنم و جۆی وڵاتەكەمان دەگاتە ئاستی خۆژێنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە