کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی ئیسپانیا راگەیاندنی كەرەنتینی گشتی لە وڵاتەكەی رەتدەكاتەوە

.

07:13 PM - 16/01/2021

سەرەڕای هەڵكشانی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیسپانیا بەڵام تەندروستی ئەو وڵاتە و لایەنە پەیوەندیدارەكان رەتیدەكەنەوە كەرەنتینی گشتی رابگەیەنن ، لەو بارەیەوە سلڤادۆر ئیلا وەزیری تەندروستی ئیسپانیا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا ، هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ بەهاناچوونی توشبووانی كۆرۆنا ئەنجامداوە و راشیگەیاند زیادبوونی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لەم وەرزەدا چاوەڕوان كراو بووە و هەر بۆیە بنكە تەندروستی و نەخۆشخانەكانیان بۆ پێشوازیكردن لە زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسەكە ئامادە كردووە و دۆخەكە پێویست بە راگەیاندنی كەرەنتین و داخستنی گشتی ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە