کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر كۆبوونەوە

.

06:48 PM - 16/01/2021

لە بارەگای مەكتەبی سیاسی  لە هەولێر، بەئامادەبوونی كارگێڕ و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سنووری پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە.
‎لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و رۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هاوكێشە سیاسییەكان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا ، تەئكیدیش لەگرنگی ڕۆڵی یەكێتی كرایەوە و ئامادەبووان هاوڕابوون كە دەبێت یەكێتی ڕۆڵی سەرەكی بگێڕێت لە چارەسەری كێشەكان و یەكلاكردنەوەی قەیرانەكان ، بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تەرخان كرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی هەولێر و هەوڵەكانی یەكێتی بۆ خزمەتكردن لەو شارەدا و  تەئكیدكرایەوە كە دەبێت بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایدۆلۆژی خزمەتی هەولێر و هەولێرییەكان بكرێت.
‎هاوكات پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان ، ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، چارەسەری كێشەی مووچە و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاونیشتمانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ، تەوەری گرنگی كۆبوونەوەكە بوو و گفتوگۆی ورد و جدی لەبارەوە كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە