کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایدن دانوستانكاری ئەمریكای بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستنیشان كرد

.

06:32 PM - 16/01/2021

میدیاكانی ئەمریكا لە زاری چەند سەرچاوەیەكی باڵا لە تیمی جۆ بایدن سەركەوتوو لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە بڵاویانكردەوە ، بایدن ویندی شیرمانی بەپلەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیدارەكەی وەك دانوستكاری ئەمریكا بۆ پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستنیشانكردووە.
جێی ئاماژەیە جگە لە كامالا هاریس كە وەك یەكەم ژن و یەكەم رەشپێست كە پۆستی جێگری سەرۆكی ئەمریكای وەرگرتووە ، هاوكات بایدن چەند پۆستێكی تری گرنگی داوەتە ژن كە لەمێژووی ئەمریكادا هەنگاوێكی لەو شێوەیە نەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە