کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری نەوتی عیراق: لە چارەكی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت دەگاتە 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك

.

12:48 PM - 16/01/2021

 وەزیری نەوتی عیراق لە بارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا ڕایگەیاند: نرخی نەوتی خاو بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە، پێشبینیشی كرد: لە چارەكی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بگاتە 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.   
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی عیراقی رایگەیاندووە: ئێستا یەك بەرمیل نەوتی عیراقی بە 53 دۆلار دەفرۆشرێت، ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی هەینی لەگەڵ داخستنی بازاڕەكاندا، نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، یەك بەرمیل نەوتی برێنت دابەزی بۆ 54 دۆلار و 84 سەنت ، ئەوەش دوای ئەوەی كە نرخەكەی چووە 57 و دۆلار و 30 سەنت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە