کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوێژكارێكی كازمی: دواخستنی هەڵبژاردنەكان تێروانینی بەشێك لە هێز و لایەنە سیاسییەكانە

.

12:40 PM - 16/01/2021

عەبدولحسین هینداوی راوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكانی وەزیری دەرەوەی عیراق لەگەڵ باڵیۆزانی ئەمەریكا و بەریتانیا و هەڵسوڕێنەری كارەكانی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لەبەغدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی چاودێری هەڵبژاردنەكان و ئامادەیی كۆمەڵەی نێودەوڵەتیی بۆ پشتیوانی عیراق لەبواری چاودێری هەڵبژاردنەكان كراوە. عەبدولحسین هینداوی باسی لەوەشكردووە: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەپێی ئەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردن دیاری دەكرێت كار دەكات، لەوەشدا سەرۆك كۆمار و سەرۆكی حكومەت رۆڵیان لە دیاریكردنی كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن هەیە نەوەك كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان. روونیشیكردەوە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان خشتەیەكی كاتی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دیاریكردووە، بەڵام هەندێك لەهێزە سیاسییەكان بەرهەڵستییان كردووە و داوایان كردووە پێداچوونەوە بەكاتی تۆماركردنی قەوارە و هاوپەیمانیەتییەكاندا بكرێت ، چونكە پێیان وایە كاتی پێویستیان لەبەردەستدا نییە بۆ تۆماركردنی كاندید و هاوپەیمانیەتییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە