کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاری نێوان دەربەندیخان و ئارارات بەیەكسانبوون تەواوبوو

.

10:16 AM - 16/01/2021

 لە لایەكی ترەوەو هەر لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی یانە نایابەكانی كوردستان یانەی دەربەندیخان لە نێو یاریگای مەحمودی مامەعەزە میوانداری یانەی ئاراراتی كرد   لەسەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی یانەی میواندار بەهێرشبردن دەستیان پێكردو كۆنترۆڵی نیو یاریگایان گرتە دەست و زۆریش نزیكبوون لەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی میوان بهەژێنن بەڵام سەركەوتوونەبوون و ئەو گێمە تۆڕی گۆڵەكان بە خاوێنی مانەوە   لە گێمی دووەم   یاریزانانی یانەی میوان تا رادەیەك باشتربوون و گرنگترین هەلی پێشكەوتنیان لەدەستدا كاتێك سەركەوتوونەبوون لەجێبەجێكردنی ئەو لێدانە سزایەی ناوبژیوانی یارییەكە بۆ هەژماركردن و دواجار یارییەكە بەیەكسانبوون و بە بێ تۆماركردنی گۆڵ كۆتایهات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە