.
10:15 AM - 16/01/2021
رابیتەی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا رایگەیاند : یاری نێوان هەردوو یانەی ئەستۆن ڤێلا و ئیڤەرتۆن كە بڕیاربوو لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەرێوەبچێت دواخراوە ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند حاڵەتێكی كۆرۆنا لە نێو یاریزانانی ئەستۆن ڤێلا وا بڕیاریشە سەرجەم یاریزانان و دەستەی هونەری و ئیداری یانەی ئەستۆن ڤێلا بخرێنە ژێر چاودێری پزیشكییەوە ئەمەش دوای دەركەوتنی 14 حاڵەتی ئەو ڤایرۆسە لە نێو یانەكەدا كۆرۆنا تەنها ئەو یارییەی ئەستۆن ڤێلا و ئیڤەرتۆنی دوانەخستووە ... بەڵكو یاری نێوان ئەو یانەیە و تۆتنهام هۆتسبێریشی دواخست كە لە جیاتی ئەو یاریە تیپەكەی خۆسێ مۆرینیۆ دوێنێ یارییان بەرامبەر یانەی فوڵهام كرد لای خۆیەوە رابیتەی پریمەرلیگ لەبەیاننامەیەكدا بڵاویان كردۆتەوە : دوای دواخستنی یاریەكەی ئەستۆن ڤێلا و تۆتنهام زۆرێك لەیاریزانانی یانەی ئەستۆن ڤێلا خرانە ژێر چاودێری ووردەوە و سەرنجامی ئەوەش لیژنەی رێكخەری یارییەكان بریاریدا بەهەمان شێوەیە یاری نێوان ئەستۆن ڤێلا و ئیڤەرتۆنیش دوابخات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە