کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە دواخرا

.

10:15 AM - 16/01/2021

ئیدارەی كاربەرێكەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دووپاتیكردەوە : ئەستەمە لە توانایاندا بێت لە رۆژی 24ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی یانەكە بەڕێوە بچێت   لای خۆیەوە یانە كەتەلۆنیەكە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویان كردەوە : ئیدارەی یانەكە لەگەڵ لێپرسراوانی حكومی هەرێمی كەتەلۆنیا كۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی لەگەڵ بوونی ئەو تەنگژەیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێناوێتییە كایەوە   لەبەیاننامەكەدا هاتووە : حكومەتی كەتەلۆنیا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناهیڵێت هیچ ئەندامێكی سەر بە دەرەوەی شارەوانی شاری بەرشەلۆنە بەشداری راستەوخۆ لە رێورەسمی دەنگدانەكەدا بكات بۆیە وای بە باش دەزانن وادەكەی بۆ كاتێكی تر بگۆڕن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە