.
10:13 - 16/01/2021
برونۆ فیرناندێزی یاریزانی هێڵی ناوەراستی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی دەستكەوتێكی مێژووییی لە خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا بەدەستهێنا ئەمرۆ بەرەسمی رابیتەی پریمەرلیگ رایگەیاند : ئەو یاریزانە پورتوگالیە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی پێشووی خولەكەی بەدەستهێناوە فیرناندێز بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە ركابەری هەریەك لە محەمەد سەڵاحی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ و ئەنوەر ئەلغازی و ئیمیلیانۆ مارتێنێزی یاریزانانی ئەستۆن ڤێلا و ماركۆس راشفۆردی هێرشبەری مانچستەریونایتد و جۆن ستۆنزی بەرگریكاری مانچستەرسیتی و بن مەی یاریزانی بیرنلی و تۆماس سۆسیكی یاریزانی یانەی وێستهام یونایتدی دەكرد بە پێی هەواڵێكی تۆڕی سكواكا بۆ ئامارەكان : برونۆ فیرناندێز یەكەم یاریزانە لە مێژووی پریمەرلیگ 4جار لە ساڵێكدا خەڵاتی باشترین یاریزان بەدەستبهێنێت شایەنی باسە فیرناندێز خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگەكانی 2 و 6و 11و 12ی ساڵی رابردووی دەستەبەركرد .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە