کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو ركابەرییەكانی هەفتەی 19 پریمەرلیگ دەستپێدەكات

.

10:12 AM - 16/01/2021

ئەمشەو كاروانی یارییەكانی هەفتەی 19ی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا دەكەوێتە رێ و پێنج یارییش ئەنجامدەدرێن   لە گرنگترین یارییەكانی ئەو هەفتەیەش یانەی چێڵسی دوورلە یاریگای خۆی دەبێت میوانی یانەی فوڵهام   لەوبارەیەوە فرانك لامپاردی راهێنەری بلوز ئاشكرایكرد هەرچەندە ئەنجامەكانی یانەكەی بەرامبەر بە یانەی فوڵهام زۆر باشن بەڵام ئەوە وایان لێناكات لە بەهێزی ئەو یارییە كەمبكاتەوە   فوڵهام لە ساڵی 1980ەوە خاوەنی تەنها یەك بردنەوەیە لە یانەی چێڵسی ئەمەش كاتێك لە ساڵی 2006بە ئەنجامی گۆلێكی بێ وەڵام لە چێڵسیان بردبۆوە   لامپارد بە رۆژنامەنوسانیشی راگەیاند : فولهام شێوازێكی یاریكردنی تایبەت بەخۆیان هەیەو ئەوەی گرنگی ئەم یارییەش زیاد دەكات یەكسانبوونی ئەو یانەیە لە دوو یاری رابردووی خۆیان بەرامبەر بەیانەكانی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام هۆتسبێر   لەیەكێكی تر لە یارییەكان یانەی لیستەرسیتی لە یاریگای ۆكەرزی تایبەت بە خۆی پێشوازی لە یانەی ساوسهامتۆن دەكات   لیستەسیتی دەیەوێت بۆ پێنجەم یاری لەسەر یەك دوچاری شكست نەبێت و پارێزگاری لە ریزبەندییەكەی خۆی بكات كە تا ئێستا بە كۆكردنەوەی 32خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دەبینرێت   سەبارەت بە پرتۆكۆڵە نوێكانی پریمەرلیگیش براندان رۆدجەرزی راهێنەری لیستەرسیتی لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووتی : دەبێت بۆ لەمەودا یاریزانەكان زیاتر بە ئاگابن لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان و ئەویش بە بوونی مەودای زۆر لە دانیشتنی یاریزانەكان و لەكاتی تۆماركردنی گۆڵ و داكەنی درێسەكان ولەكاتی خۆگەرمكردن بۆ یارییەكان زۆر لە یەكتر نزیك نەكەونەوە .    

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە