.
09:12 PM - 14/01/2021
ھەڤاڵ و ھاوڕێی بەڕێزم دكتۆرە جوان ئیحسان
لەماوەی كاركردنتان وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەزموونێكی نایابتان پێشكەش كرد. روونە کە چ رۆڵێكی گرنگتان بینیوە لەڕاگرتنی ھاوسەنگی و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە چارەنووسسازەکان و بەرگریكردن لە مافەكانی کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان لە بەغدا.
جەنابت نموونەیەکی جوانی پەرلەمانتاری و دیپلۆماسییەتت نیشانداوە و لە هەر کوێیەک بوویت رێزی یار و نەیارت بەدەست هێناوە. دڵنیام چۆن لە رابردوودا وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی سەرکەوتوو بوویت، لە داهاتووشدا هەر سەرکەوتوو دەبیت و لە ھەر پلە و پۆستێکدا بیت بۆ خزمەت و چاکەی گشتی بەکاریدەھێنیت.
لەگەڵ رێزی بێپایانم
برات
قوباد تاڵەبانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە