کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە 2020دا هاوڵاتیانی عیراقی زیاتر لە 6 هەزار خانویان لە توركیا كڕیوە

.

09:08 PM - 14/01/2021

 بەپێی دواین ئاماری خراوەرووی دامەزراوەی گشتی ئاماری توركیا  لەساڵی رابردوودا هاوڵاتیانی عیراقی زیاتر لە 6 هەزار خانوو یەكەی نیشتەجێبونیان لە توركیا كڕیوەو بەوەش لەپاش هاوڵاتیانی ئێرانیەوە بە پلەی دووەم دێن.
بەپێی ئامارەكەش بەتەنها لەساڵی 2020دا ملیۆنێك و 499 هەزارو 316 خانوو یەكەی نیشتەجێبوون لە توركیا فرۆشراون  كە لەو ژمارەیەش نزیكەی 20 هەزار خانوو یەكەی نیشتەجێبونیان بە هاوڵاتیانی بیانی بووە.
هەروەك  لەو ساڵەدا هاوڵاتیانی ئێرانی  7 هەزارو 189 خانوویان لە توركیا كریوەو بونەتە پلەی یەكەمی ریزبەندیەكەو پاش ئەوانیش عیراقیەكان بە كرینی 6 هەزارو 674 خانوو ریزبەندی دووەمیان وەرگرتووە هەروەك هاوڵاتیانی روسیا بەكرینی 3 هەزارو 78 خانوو لە پلەی سێیەمدان و پاشانیش هاوڵاتیانی ئەفغانستان و ئازەربایجان بەپلەی چوارەم و پێنجەمی ریزبەندیەكەدا دێن بۆ كڕینی زۆرترین خانوو یەكەی نیشتەجێبوون لە وڵاتەدا.
هەروەها رێژەی فرۆشی خانوو یەكەی نیشتەجێبوون لە توركیا لەماوەی ساڵی رابردوودا سەدا 72 پۆینت 4 بەرزبۆتەوەو شاری ئیستەنبوڵیش  لە پێشەوەی ئەو شارانەی توركیادا دێت  كە زۆرترین خانووی تێدا فرۆشراوەو پاشانیش شارەكانی ئەنكەرەو ئیزمیر بەپلەی دووەم و سێیەم دێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە