کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ جێگركردنی بەشە بودجەی هەرێم لە عیراق 3 بژاردە خراونەتەروو

.

09:00 PM - 14/01/2021

 لەگەڵ ئەنجامدانی خوێندنەوەكان بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 و تاوتوێكردنی لەلایەن لیژنەی داراییەوە ئێستا  (3) بژاردە بۆ جێگیركردن و دیاریكردنی بەشە بودجەی هەرێم لە پرۆژەیاساكەدا خراونەتەروو.
لەوبارەیەشەوە  ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كە هێشتا پشكی هەرێم لەیاسای بودجەو بە تایبەت لە دوو مادەی ( 10 و 11)دا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و یەكلایی نەكراوەتەوە بۆ ئەو مەبەستەش 3 بژاردە خراوەنەتەروو  كە دواهەمینیان بۆ هەرێم سەخت دەبێت.
وتیشی: یەكەم بژاردە ئەوەیە پەرلەمان وەك ئەوەی لەیاساكەدا هاتووە پشكی هەرێم تێپەرێنێت و دووەمیشیان بەپێ رێككەوتن و تەوافوقی كوتلەو لایەنە سیاسیەكان دەبێت و  بژاردەی سێیەمیش ئەوەیە پشكی هەرێم بەپێی رێژەی زۆرینەی نێو پەرلەمان بچەسپێنرێت   بەبێ‌ رەزامەندی لایەنە كوردیەكان  كە ئەوەش بۆ هەرێم خراپترین بژاردە دەبێت و هەوڵ بدەین خۆمانی لێ‌ لابدەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە