کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی دارایی گرنگترین گرفتەكانی پرۆژەیاسای بودجە دەخاتەروو

.

08:53 PM - 14/01/2021

 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاماژە بە گرنگترین ئەو گرفت و كێشانە دەكات  كە لەنێو پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عیراقدا رووبەرویان بۆتەوە و باسیش لەوە دەكرێت  كەبەشێك لە كێشەكان بەردەوام لە پرۆژەیاساكانی بودجەدا دووبارە دەبنەوە .
لەوبارەیەشەوە  (مازن فەیلی) ئەندامی لیژنەكە رایگەیاند: دیارترین گرفتەكانی پەیوەست بە یاسای بودجە  بوونی ناكۆكی و جیاوازی بیرورای كوتلە سیاسیەكانی ناو پەرلەمانە كە بابەتێكی هەمیشەییە و بەبێ‌ ئەنجامدانی تەنازولات و گەیشتنە رێككەوتن و تەواوفوق  ئاستەمە چارەسەر بكرێن.
پاشانیش  پرسی جێگیركردنی بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی و دیاریكردنی نرخی نەوت لەپرۆژەیاسای بودجەو دیاریكردنی پشكی هەرێم لە دیارترین ئەو گرفتانەی ترن, كە رووبەرووی لیژنەكەیان بۆتەوە.
وتیشی: چەند بابەتێكی تر هەن  كە چارەسەركردنیان ئاسانترە لەوانەش كاركردن بە ئاراستەی كەمكردنەوەی قەبارەی گەورەی بودجەی بەكاربردن و جێگۆڕكێ‌ پێكردنی تەرخانكراوە داراییەكان  باسیشی لەوەكرد كە رێگەپێدانی  وەزیری دارایی بەوەی چی دەوێت بەپێی پلانی تایبەت بە خۆی جێبەجێیان بكات لە داهاتوودا قەیرانی گەورەتری ئابوری لە عیراق دروست دەكات  كە كاریگەریەكەی بۆ سەر هەموو چین و توێژەكان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە