کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كارەبای هەرێم ماوەی لێخۆشبونی لە قەرزی كارەبا درێژكردەوە

.

08:43 PM - 14/01/2021

 وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت كە بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەت توانراوە  رەزامەندی بەدەستبهێنرێت  لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون بەرێژەی سەدا (15) لەو قەرزی كارەبایەی لەسەر هاوبەشانی كارەبا كەڵەكەبووە.
لەوبارەیەشەوە وەزارەتی كارەبای هەرێم لەپەیجی رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئەوەی خستۆتەروو لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێم بۆ ماوەی 3 مانگی داهاتوو رەزامەندی لەسەر لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی سەر هاوبەشانی كارەبا بەدەستهاتووە كە دوا كات رۆژی 31 مانگی ئاداری  2021 دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوەدرێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونەكە بە سێ شێواز دەبێتبە جۆرێك بۆ مانگی كانونی دووەم بەرێژەی سەدا 15 و بۆ مانگی شوبات بەرێژەی سەدا 10 و بۆ مانگی ئاداریش بەرێژەی سەدا 5 لە قەرزی كارەبا خۆش دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە