کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن كاردەكات بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی

.

08:25 PM - 14/01/2021

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەعیراق بڵاویكردەوە كاردەكەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەوادەی خۆیدا ، لەو بارەیەوە جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەعیراق رایگەیاند هەوڵەكانی كۆمسیۆن بەردەوامە لەپێناو پابەندبوون بە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەوادەی دیاری كراوی خۆی لەمانكی حوزەیرانی داهاتوو بەتایبەت لەدوای رێنماییەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ دامەزراوەكان و رێكخراوە بۆ پشتیوانی كردنی كۆمسیۆن.
راشیگەیاند هەڵبژاردنی پێشوەخت بەكارهێنانی ئامێری نوێ بەخۆیەوە دەبینێت لەگەڵ هێشتنەوەی ئامێری جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی.
وتەبێژی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەكرد پرۆگرامی ئامێرەكان بەشێوەیەك دیزاین كراوە كە گونجاو بێت لەگەڵ كەشی عیراق لەگەڵ دانانی چارەسەر بۆ ئەو كێشانەی لەپرۆسەی هەڵبژاردنی 2018 ڕوویدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە