کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاسەوانی نیشتمانی ئەمریكا ئارامی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆو بایدن دەپارێزن

.

08:14 PM - 14/01/2021

دوای رووداوە چاوەڕوان نەكراوەكانی ئەم دواییانەی ئەمریكا، پاسەوانی نیشتمانی ئەو وڵاتە ئامادەكاری دەكەن بۆ پاراستنی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆو بایدن وەك سەرۆكی نوێ لە 20 ی ئەم مانگەدا،لەو بارەیەوە ئاژانسەكانی ئەمریكا ڕایانگەیاندووە نزیكەی 20 هەزار لە هێزی پاسەوانی نیشتمانی لە ناوەوە و دەرەوەی كۆنگرێس لە واشنتۆنی پایتەخت ئامادەدەبن لە پێناو بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی بایدن بە شێوەیەكی ئاسایی،ئەوەشیان خستۆتەروو  نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی هۆشداریداوە لە ئامادەكاری لایەنە توندڕەوەكان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ڕۆژی سوێندخواردنەكە، بۆیە سوپا هێزەكانی بۆ واشنتۆن و 50 شاری تر لە ویلایەتەكانی ئەمریكا دەنێرێت بەر لە ڕێوڕەسمەكە.
لە دوای سەربەخۆبوونی ئەمریكا و یەكخستنی تەواوی میلیشیاكان، پاسەوانی نیشتمانی ئەمریكی  پێكهێندراوە و لە ساڵی 1947 سەربەخۆیی خۆیان لە هێزە چەكدارەكان وەرگرت و بوونە یەكێك لە ئەندامانی یەدەگ بۆ پێكهێنانی سوپا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە