کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا سوورە لەسەر كڕینی سیستمی بەرگری ئێس400

.

08:08 PM - 14/01/2021

توركیا سوورە لەسەر كڕینی سیستەمی بەرگری ئێس 400، لەو بارەیەوە خڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاندووە زۆر قورسە بتوانن پاشگەز ببنەوە لە كڕینی ئێس 400 و ئێستا ئەنكەرە لە دانوستاندایە لەگەڵ مۆسكۆ بۆ ئەوەی كاروانێكی تری ئەو سیستمەی پێ بفرۆشێت،ڕاشیگەیاندووە دەیانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا بكەن بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوانیان كە بەهۆی ئێس 400 ەوە دروستبووە، داواشی لە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە كردووە بەكارهێنانی زمانی زبر و هەڕەشە بەرامبەر توركیا كەم بكەنەوە.
ئەمریكا سیستمی موشەكی ئێس 400 بە هەڕەشە دەبینێت بۆ سەر فڕۆكە جەنگییەكانی لە جۆری ئێف 35 و سیستمە بەرگرییەكانی ناتۆ،بەو هۆیەوە پەیوەندییەكانی ئەمریكا و توركیا ئاڵۆزی تێكەوتووە و لە ماوەكانی رابردوودا واشنتۆن سزای بەسەر دەستەی پیشەسازیی بەرگری توركیا و سەرۆكی دەستەكە و 3 كارمەندی دەستەكەشدا سەپاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە