کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار لەگەڵ لیژنەی چاودێری جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت كۆبۆوە

.

07:07 PM - 14/01/2021

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی سەلامی بەغدا پێشوازی لە لیژنەی چاودێری جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و پلاندانانی ستراتیتژی بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار حازم خالیدی كرد ، لە دیدارێكدا دۆسییەكانی یاسادانان و بە تایبەتی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە داواكاری هاووڵاتیان و پێویستی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هەروەها بەگرنگییەوە باس لە هەماهەنگی هاوبەش كرا لە پێناو هەڵسەنگاندن و تێپەڕاندنی یاسا پێویستەكان، لە درێژەی دیدارەكەدا باس لەگرنگی بەهێزكردن و پەرەپێدانی ئەدای جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت كرا لەرێگەی پشتیوانیكردن لە لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە، بە تایبەتی دۆسییەكانی پەیوەست بە دۆخی ئابووری و خزمەتگوزاری كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ گرێدراوە بە داواكارییەكانی هاووڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە