کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ جێگیركردنی بەشە بودجەی هەرێم لە عیراق 3 بژاردە خراونەتەروو

.

02:22 PM - 14/01/2021

لەگەڵ ئەنجامدانی خوێندنەوەكان بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 و تاوتوێكردنی لەلایەن لیژنەی داراییەوە، ئێستا 3 بژاردە بۆ جێگیركردن و دیاریكردنی بەشە بودجەی هەرێم لە پرۆژەیاساكەدا خراونەتەروو.
لەو بارەیەشەوە ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كە هێشتا پشكی هەرێم لەیاسای بودجەو بە تایبەت لە دوو مادەی ( 10 و 11)دا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و یەكلایی نەكراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش 3 بژاردە خراوەنەتەروو، كە دواهەمینیان بۆ هەرێم سەخت دەبێت.
وتیشی: یەكەم بژاردە ئەوەیە پەرلەمان وەك ئەوەی لەیاساكەدا هاتووە پشكی هەرێم وەك ئەوەی حكومەت دیاریكردوە تێپەرێنێت و دووەمیشیان بەپێ رێككەوتن و تەوافوقی كوتلەو لایەنە سیاسیەكان دەبێت و بژاردەی سێیەمیش ئەوەیە پشكی هەرێم بەپێی رێژەی زۆرینەی نێو پەرلەمان بچەسپێنرێت بەبێ‌ رەزامەندی لایەنە كوردیەكان كە ئەوەش بۆ هەرێم خراپترین بژاردە دەبێت و هەوڵ دەدەین خۆمانی لێ‌ لابدەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە