کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق 3 ملیۆن هاوڵاتی عیراقی گرفتی خۆراكیان هەیە

.

02:13 PM - 14/01/2021

رێكخراوی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان ئاشكرایكرد: كە لە عیراق نزیكەی 3 ملیۆن هاوڵاتی گرفتی دەست راگەیشتنیان بە پێداویستیە خۆراكیەكان هەیەو ئاماژەی بەوەشداوە: كە قەیرانی كۆرۆناو دۆخی ئابوری كاریگەریەكی خراپ و نێگەتیڤیان لەسەر بەشێكی زۆر لە چین و توێژەكان داناوە.
لەو بارەیەشەوە عەبدولرەحمان میجاج نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی  لە عیراق رایگەیاند: كە لەو 3 ملیۆن هاوڵاتیەی لە عیراق دەستنیشانیان كردووە/ 731 هەزار كەسیان لەو ئاوارانەن كە بەهۆی جەنگەوە لەماڵ و حاڵیان دابراون و ئێستا رووبەروی گرفتی دابینكردنی ئاسایشی خۆراكی بونەتەوە.
وتیشی: قەیرانی بڵاوبونەوەی كۆرۆناو دابەزینی نرخی نەوت زیانی گەورەی بە ئابوری عیراق گەیاندوە و عیراقیش رووبەروی كورتهێنانی گەورەی دارایی بۆتەوە.
هەروەك بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە زۆر كەس كاروپیشەكانیان لە دەستداوە و ئاستی ژیان و بژێویان بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزیووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە