کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی و د.بەرهەم ساڵح لە بەغدا کۆبوونەوە

.

02:09 PM - 14/01/2021

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ـ ی١ـ ی٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی و فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ـ ی عێراق و زامنکردنی پشکی کورد لەو پڕۆژەیاسایەدا.
جەختیشکرایەوە لەسەر یەکدەنگی و یەکهەڵوێستیی لایەنە کوردییەکان لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە پێناو باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
هاوکات لە دیدارەکەدا و لە کەشوهەوایەکی دیموکراسیدا،  وێڕای سوپاسکردنی هەڤاڵ دکتۆر جوان ئیحسان بۆ کارکردنی لە ماوەی ڕابردوودا، خاتوو ئاڵا تاڵەبانی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەكێتی  لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشانکرا

9_XtGMUeTjc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە