کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیل فۆدین و دی برۆین ژمارەیەكیان بەناوی خۆیان نوسییەوە

.

11:46 AM - 14/01/2021

دوای ئەوەی یانەی مانچستەرسیتی توانی لە هەفتەی 18 ی پریمەرلیگ بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر لەبرایتۆن بباتەوە.
فیل فۆدین و كیڤن دی برۆین لەم وەرزەدا پێگەیەكی تایبەتیان بۆ خۆیان گرت، تاكە گۆڵی یاریەكە و ستیزن لە دەقیقەی 44 فیل فۆدین تۆماری كرد دوای ئەوەی ئەسیستێكی لەكیڤن دی برۆین وەرگرت.
بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی هەواڵی ئۆپتای تایبەت بە ئامارەكان، فیل فۆدین بووە باشترین گۆڵكاری مانچستەرسیتی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكانی ئەم وەرزە بە 8 گۆڵ.
لای خۆیەوە كیڤن دی برۆین ناوی خۆی لەسەروی لیستی دروستكەرانی گۆڵ لەم وەرزەی پریمەرلیگ جێگیركرد دوای ئەوەی گەیشتە ئەسیستی ژمارە 14.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە