کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن لەسەردەستی یانەیەكی پلەدوو لەجامی ئەڵمانیا كرایە دەرەوە

.

11:39 AM - 14/01/2021

 لەئەڵمانیا یانەی بایرن میونشنی هەڵگری نازناو لەقۆناغی دووەمی جامی ئەڵمانیا لەسەر دەستی یانەی هۆلشتاین كیلی پلە دوو كرایە دەرەوە، دوای ئەوەی بەلێدانە یەكلاكەرەوەكان سەركەوتنی بەسەردا تۆمار كرد.
كاتی یاسایی یاریەكە بەیەكسان بوون و بە 2 گۆڵ بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات، لەدوای 18 دەقیقە یاریكردن سێرج گنابری گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بایرنی تۆماركرد، لەبەرامبەردا و لەدەقیقەی 37 هولشتاین گۆڵی یەكسانكردنەوەی لەرێگەی ڤین بارتلەرز تۆماركردەوە، لەدەقیقەی 48 دا لیرۆی سانی گۆڵی دووەمی تۆماركرد و بایرنی پێشخستەوە، بەڵام لەساتەكانی كۆتایی كاتی یاسایی  هاوكی واهل گۆڵی دووەم و یەكسانكردنەوەی یانەی خاوەن یاریگای تۆماركردەوە  و كاتی یاسایی بەو یەكسان بوونە تەواو بوو.
هەردوو یانە دوو گێمی زیادكراویان ئەنجامدا كە بەهەمان ئەنجام و بە2  گۆڵ بۆ هەردوو یانە تەواو بوو، بۆ دیاریكردنی یانەی براوە پەنا برایە بەر لێدانە یەكلاكەرەوەكان، تیایدا یاریزانانی هولشتاین كیل بە 6 لێدانی سەركەوتوو بەرامبەر بە 5 لێدان بردنەوەیان تۆماركرد  و گەیشتنە قۆناغی  16كە روبەروی یانەی دارمشتات دەبنەوە، بەڵام بایرن میونشنی هەڵگری نازناو كاروانەكەی لەم قۆناغەدا كۆتایی هات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە