کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناپۆلی لە ئيمپۆلی بردەوە بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی سەركەوت

.

11:32 AM - 14/01/2021

لەیاریەكی قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لەیاریگای دییگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای تایبەت بەخۆی شكستی بەیانەی ئیمپۆلی هێنا و یاریەكەی بە3 گۆڵ بەرامبەر بە2 گۆڵ لێ بردەوە.
ناپۆلی خاوەن یاریگا لەگۆڵ تۆماركردن دەسپێشخەری كرد و لەدەقیقەی 18 و لەرێگەی جیۆڤانی دی لۆرینزۆ بەگۆڵێك پێشكەوت، بەڵام لەدەقیقەی 33 نەدیم بایرامی گۆڵێكی بۆ ئیمپۆلی میوان تۆماركرد و ئەنجامی یاریەكەی یەكسانكردەوە، ئەو یەكسانكردنەوەیە تەنها 5 دەقیقە بەردەوام بوو و لەدەقیقەی  38 هیرڤینگ لۆزانۆ گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی ناپۆلی تۆمار كرد و لەگێمی یەكەمدا یانەكەی پێشخست.
لەسەرەتای گێمی دووەم یانەی میوان باشتر دەركەوتن و لەدەقیقەی 68 نەدیم بایرامی گەرایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد و جارێكی تر ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.
دوای ئەوە یاریزانانی خاوەن یاریگا هێرشەكانیان بۆ سەرگۆڵی یانەی بەرامبەر چڕكردەوە و لەدەقیقەی 77 ئەندریا بیتانیا گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد و یانەكەی باشووری پێشخست، ئەو ئەنجامە تافیكەی كۆتایی ناوبژیوان بەردەوام بوو و ناپۆلی یاریەكەی بە3  گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ بەسودی خۆی یەكلاییكردەوە و بلیتێكی گەیشتنە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیای دەستەبەركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە