کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لۆكاكۆ ئینتەرمیلانی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا

.

11:28 AM - 14/01/2021

 لەجامی ئیتاڵیا و لەقۆناغی16دا یانەی ئینتەرمیلان بردنەوەیەكی گرنگ و زەحمەتی لەبەرامبەر فیۆرەنتینا تۆمار كرد و یاریەكەی بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە.
یاریەكە لەیاریگای ئارتیمۆ فرانكگی تایبەت بەیانەی ڤیۆلا بەرێوەچوو و لەدەقیقەی 40 دا ناوبژیوان بەگەرانەوە بۆ ڤار لێدانێكی پەناڵتی بۆ ئینتەرمیلان ئەژمار كرد و ئارتۆرۆ ڤیدالی چیلی سەركەوتووانە جێبەجێی كرد و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی پێ تۆمار كرد و لە گێمی یەكەمدا یانەكەی پێشخست.
لەگێمی دووەمدا یانەی خاوەن یاریگا ریزەكانی رێكخستەوە و لەدەقیقەی 57 و بەسود وەرگرتن لەهەڵەی بەرگریكارانی ئینتەرمیلان گۆڵی یەكسانكردنەوەیان لەرێگەی كریستیان كوامی تۆماركرد.
دوای ئەوە ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری نیراتزۆری بەشداری بەرۆمیلۆ لۆكاكۆ كرد لەجێگای لاوتارۆ مارتینێز، بەڵام كاتی یاسایی یاریەكە بەیەكسان بوون و بەگۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات و یاریەكە چووە دوو گێمی زیادكراو و لەو كاتەی ئەو دوو گێمەش بەرەو تەواو بوون دەچوو و لە دەقیقەی 119دا رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبەری بەلجیكی بووە فریادرەس و گۆڵێكی كوشندەی لەتۆڕی فیۆرەنتینا و گرنگی بۆ یانەكەی تۆمار كرد  و یاریەكە بەبردنەوەی ئینتەرمیلان بە2  گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی هات و بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی سەركەوت، كە لەو قۆناغەدا روبەروی یانەی میلانی هاوشاری دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە