کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیك بلباو روبەروی یەك دەبنەوە

.

11:25 AM - 14/01/2021

ئەمشەو لە دووەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدریدی هەڵگری نازناو لە یاریگای لارۆزالیدا لەشاری مەلەگا لەبەرامبەر ئەتڵەتیك بلباو یاری دەكات.
تیپەكەی زێنەدین زێدانی راهێنەری فەرەنسی وەك پاڵەوانی لالیگا و جامی سوپەری رابردوو ركابەری لەسەر یەكەم نازناوی ئەم وەرزە دەكات و لەیەكەم ئەركی لەجامی سوپەر لەبەرامبەر بلباو یاری دەكات كە ئەو راهێنەرە فەرەنسی یە لەماوەی 5 ساڵ كاركردنی لەریاڵ مەدرید لە هەردوو ماوەكەیدا بە بلباو نەدۆڕاوە و سەرەڕای زۆری ژمارەی یەكسان بوونەكانیان، بەڵام یانەی شاهانە بەدرێژایی 9 یاری لەبەرامبەر بلباو روبەروی شكست نەبۆتەوە.
ریاڵ مەدرید كاتێك ئەم یاریە ئەنجام دەدات لە لالیگا و لە یاریگای ئۆساسۆنا نەیتوانی سەركەوتن تۆمار بكات و بەبێ گۆڵ یەكسان بوو و درێژەی بەلەدەستدانی خاڵەكانیدا كە لە 3 جەولەی رابردووی لالیگا 4 خاڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە رێگای بۆ ئەتڵەتیكۆمەدرید خۆش كرد تاك لایەنە بچێتە لوتكەی ریزبەندی.
بۆ ئەم یاریەش زێدان پشت بەو یاریزانانە دەبەستێت كە گەراونەتەوە لەپێكان بەنمونەی ئیدین هازارد و كەریم بنزیما و سێرجیۆ رامۆس.
لەبەرامبەردا بلباو لەژێر سەرپەرشتی مارسیلینۆ گارسیای راهێنەری نوێ شێوازی یاریكردنی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و سەرەڕای شكستەكەیان لەبەرامبەر بەرشەلۆنە بەڵام یانەكە بەشێوازێكی ئازایانە و رێكخراو و پشت بەستن بەهێرشی بەردەوام یاری دەكات.
مارسیلینۆ وەك هەمیشە بۆ ئەم یاریەش چاوی لەتواناكانی رائول گارسیا و ئینیاكی ویلیامزە كە ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە