کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان نازناوی جامی سوپەری فەرەنسای بەدەستهێنا

.

11:19 AM - 14/01/2021

 بۆ جاری هەشتەم بەدوای یەك و دەیەم جار لەمێژویدا یانەی پاریس سان جێرمان نازناوی جامی سوپەری فەرەنسای بەدەستهێنا دوای ئەوەی توانی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەیانەی مارسیلیا بباتەوە.
یانە پاریسیەكە بەبەهێزی دەستی بەیاری كرد و و لەدەقیقەی 22 ماورۆ ئیكاردی گۆڵێكی تۆمار كرد، بەڵام ناوبژیوان بەهۆی بونی ئۆفساید رەتیكردەوە، لە دەقیقەی 29 شدا بەهەمان هۆكار گۆڵێكی كیلیان مباپێ رەتكرایەوە، بەڵام لەدەقیقەی 39 ماورۆ ئیكاردی توانی گۆڵێك تۆمار بكات و یانەكەی پێشبخات و گێمی یەكەمیش بەئەنجام و بەئاست بەسودی پاریس سان جێرمان تەواو بوو.
لەگێمی دووەمدا و لەدەقیقەی 81 ناوبژیوان دوای گەرانەوە بۆ ڤار لێدانێكی پەناڵتی بۆ یانەكەی پایتەخت ئەژماركرد و نەیمار داسیلڤای بەرازیلی سەركەوتووانە جێبەجێی كرد و گۆڵی دووەمی پێ تۆماركرد.
هەرچەندە پێش كۆتایی هاتنی یاریەكە بەیەك دەقیقە مارسیلیا گۆڵێكی لەرێگەی دیمتری باییت تۆمار كرد، بەڵام یاریەكە بەسودی پاریس سان جێرمان و بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی هات و ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی یەكەم نازناوی لەكاروانی راهێنەرایەتی بەدەسهێنا لەدوای چەند رۆژێك لە دانانی وەك راهێنەری یانە پاریسیەكە كە پێشتر ئەو راهێنەرە لە گەڵ تۆتنهام لە ماوەی نێوان ساڵانی 2014 تا 2019 هیچ نازناوێكی بەدەست نەهێنا و دوابەدوای یاریەكە یاریزانانی پاریس سان جێرمان وەك پاڵەوان جامەكەیان بەرزكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە