کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەڕوداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

.

11:01 PM - 13/01/2021

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمه لەسەر ڕێگای کەلار _ گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مازدای پیکاب  کۆنتڕوڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە دوو ئۆتۆمبێلدا و لەئەنجامدا کەسێک کە سەرنشینی مازدا پیکابەکە بوو  بەناوی (هاوکار ئیبراهیم وەیس) لەدایکبووی 2001 دانیشتووی گوندی شێخ لەنگەر گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەشی بەسەختی برینداربوو.
دوای چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە