.
10:47 - 13/01/2021
لێپرسراوانی كوبا ئومێدەوارن لەگەڵ دەستبەكاربوونی ئیدارەی نوێی واشنتۆن بەسەرۆكایەتی جۆ بایدن، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا بەرەو ئاڕاستەیەكی دۆستانە و ئەرێنی بچێت.
لەو بارەیەوە كارلۆس فێرناندێز لێپرسراوی كاروباری ئەمریكا لە وەزارەتی دەرەوەی كوبا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان، رایگەیاند: وڵاتەكەی هیوادارە جۆ بایدن سەركەوتوو لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەپێچەوانەی دۆناڵد ترەمپ مامەڵە لەگەڵ كوبا بكات و چی تر ویلایەتە یەكگرتووەكان بە چاوی دووژمنكارانە تەماشای ئەو وڵاتە نەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە