کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی کۆچکردوو شیهاب عوسمانەوە

.

09:58 PM - 13/01/2021

سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی کۆچکردوو شیهاب عوسمانەوە


هاوڕێیان و هەڤاڵانی ڕێبازە پیرۆزەكەی یەكێتی

خزم و كەسوكار و هاوڕێ بەڕێزەكانی خوالێخۆشبوو شیهاب عوسمان

بەناوی خانەوادەی خوالێخۆشبوو شیهاب عوسمان و شەهیدی نەمر كەریم عوسمانی تێكۆشەرەوە، سوپاسی گەرم و بێ پایانمان ئاراستەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و مەكتەبەكانی ڕاگەیاندن و ناوەندەكانی دەرەوە و شەهیدان و تێكۆشەران،و سەرجەم كەسوكارو ئازیزان و هاوڕێ تێكۆشەرەكانی ڕۆژانی خەباتی شاخ و شاری شیهابی كۆچكردوو دەكەین.  كە لە ڕۆژی نەخۆشكەوتنی ئازیزمان هەتا ڕۆژی گەڕانەوەی بۆ زێدی نیشتیمان و مەراسیمی بەخاكسپاردنی هەر یەكێكتان بە شێوازێكی جوامێرانە ڕۆڵی دڵسۆزانەتان گێڕا.

بەڕێزان ...

شیهابی كۆچكردوو بە تەنها برا و كوڕی خانەوادەی ئێمە نەبوو، بەڵكو بە دڵسۆزی و شەونخوونی بەڕێزتان لە تێكڕای مەراسیمەكان سەلماندتان كە هاوبەشی ڕاستەقینەی خەمەكانی ئێمە بوون و خۆشەویست و ئازیزی ئێوەش بووە.

سوپاس بۆ خەمخۆریتان ... بۆ ماندووبونتان ... بۆ ئەرك و وەفاتان.

بەڵێن ئەدەین درێژەپێدەری ڕێبازە پیرۆزەكەی شەهید كەریم و شیهابی كۆچكردوو دەبین. خوا ئازیزانمان بپاڕێزیت و سەلامەت بن.

نەجم عوسمان

لە جیاتی بنەماڵەی ڕاگەیاندكاری (ی ن ك )شیهاب عوسمان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە