کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە و ئیریك گارسیا گەیشتوونەتە رێككەوتن

.

09:28 PM - 13/01/2021

 راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا باس لە دەرچەیەكی نوێ بۆ یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ئیریك گارسیای بەرگریكاری یانەی مانچستەرستی ئینگلیزی دەكەن، هەرچەندە یانە كەتەلۆنییەكە لە هاوینی رابردوودا هەوڵی ئەو گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە ئیسپانییەی دەدا، بەڵام دواجار گفتوگۆكان بەهۆی بەرزی ئەو نرخەی سیتیزن لەسەر ئەو یاریزانە داینابوو شكستی هێنا.
بە پێی هەوالێكی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی: ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە گواستنەوەی ئیریك گارسیا لەگەڵ هاوتا ئینگلییزیەكەی گەیشتوونەتە رێككەوتن ئەمەش لە دوای ئەوەی نرخی ئەو یاریزانەیان لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا دابەزاندووە.
پێشتر یانە ئینگلیزییەكە بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی گارسیا داوای بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی دەكرد، بەڵام ئێستا ئەو ژمارەیەیان بۆ نیوە كەمكردۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە